عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، هێرشەكانی ئەمریكا نەك تەنها ئێران بەڵكو بناغەكانی سیستەمی یاسایی نێودەوڵەتیشیان كردۆتە ئامانج.
عەباس عراقچی لەمیانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێكخراوی هاوكاریی شەنگەهای لە چۆڵپۆن عەتا لە قیرغیزستان رایگەیاند، هەر بەشداریكردنێك لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران لێپرسراوێتی یاسایی نێودەوڵەتی هەڵدەگرێت و هێرشەكانی ئەم دواییە هێرشێكی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ئێران و یاسایی نێودەوڵەتی. عراقچی داوای لە وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی هاوكاریی شەنگەهای كرد كە كردەوەی سەربازی تاكلایەنە ڕەتبكەنەوە، چونكە هێرشكردنە سەر ئێران هەڕەشە لە متمانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و ئاسایشی جیهانی دەكات. ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران دوای هێرشەكانی مانگی حوزەیرانی 2025 و شەپۆلێكی تری هێرشەكانی نێوان مانگی شوبات و نیسانی 2026 رووبەڕووی هێرشی سەربازیی ئەمریكا و ئیسرائیل بووەتەوە. هێرشەكان نەك تەنها ئێران بەڵكو بناغەكانی سیستەمی یاسایی نێودەوڵەتیشیان كردۆتە ئامانج و تاران چەندین جار داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسان بكات. وەزیری دەرەوەی ئێران تەئكیدیشی كردووەتەوە لەوەی، ئەم هێرشانە نەك تەنیا ئاسایشی نەتەوەی ئێران بەڵكو متمانەی تەواوی سیستەمی یاسایی نێودەوڵەتیشی كردۆتە ئامانج.
ئەو للێدوانانەی عراقچی لەكاتێكدا كە گرژییە ناوچەییەكان لە دوای هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە بەرزی ماونەتەوە و بەردەوامن، هەرچەندە ئێستا ئیسرائیل بەشێك نییە لە لایەنەكانی شار، بەڵام ئەمریكا هێرشە شەوانەكانی بۆ سەر تاران بەردەوامە و دەڵێت، تا ئەو كاتەی هێرشبكرێتە سەر كەشتییەكان لە گەرووی هورمز هێرشەكانیان بۆسەر ئێران بەردەوام دەبێت.