لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێ

کوردستان 12:50 PM - 2026/07/24


بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی (24ـی تەممووزی 2026)، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەور.

هەروەها، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) و ئاراستەکەی بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە (25ـی تەممووز)، پێشبینی دەکرێت ئاسمان هەر بە ساماڵی بمێنێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک ڕوو لە دابەزین دەکەن.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، گەرمیان گەرمترین و حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبن. لە خوارەوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ناوچە جیاوازەکان دەخەینە ڕوو:

گەرمیان 45
هەولێر 44
هەڵەبجە 43
زاخۆ 43
سۆران 42
سلێمانی 41
دهۆک 41
پیرمام 39
حاجی ئۆمەران 29

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو