بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكاوە لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا 55 كەس لە ئێران كوژراون

عیراق 11:50 AM - 2026/07/24

بەهۆی هێرشەكانی ئەم دواییەی ئەمریكاوە بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی ئێران، 55 كەس كوژران و 629ی  تریش برینداربوون.
حسێن كرمانپوور لێپرسراوی  راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری نوێی تایبەت بە زیانی گیانیی هێرشەكانی ئەمریكای بڵاكردەوە.
بەوتەی حسێن كرمانپوور، لە 27ی حوزەیرانی رابردوو  تا 23ی تەمموز ، واتە ماوەی كەمتر لە مانگێك 55 كەس لە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر  ئێران كوژراون. هەروەها 629 كەسی تریش برینداربوون كە برینی ژمارەیەكیان قورسە. بەپێی ئامارەكە، لەناو كوژراواندا شەش ژن و سێ منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ هەن، هەروەها 70 ژن و منداڵیش بریندار بوون.
راگەیاندنی ئامارەكە لەكاتێكدایە لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكادا بۆ سەر ئەهواز، لانیكەم چوار كەسی تر كوژران و پێنجی كەسی تریش برینداربوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو