چەند گرێبەستێك لە نێوان عیراق و ئێران ئیمزا كران

عیراق 04:59 PM - 2026/07/23

لە میانی سەردانەكەی بۆ تاران، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، ژمارەیەك رێككەوتن و یاداشتنی لێك تێگەیشتنیان ئیمزا كرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی رەسمی هەواڵی عیراقی، بڵاویكردووەتەوە، رێككەوتن و یاداشتنی لێكتێگەیشتنی نێوان بەغداد و تاران خۆی لە چەند بوارێكی وەك پرسە دەرەكی، وزە، دارایی و ئابووری دەبینێتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمرۆ، عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای عیراق گەیشتە تاران و لەلایەن سەرۆك كۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێكرا‌و هەردوولاش ڕایانگەیاند، بە پێویستی دەزانن ڕێككەوتنە ئیمزاكراوەكانی نێوان هەردوو وڵات بەخێرایی و بە تەواوی جێبەجێ بكرێن، هەموو ئەو ڕێككەوتنانەش كە لەبوارە جیاوازەكاندا ئیمزاكراون كارا بكرێن.

بەر لە بەرێككەوتنی، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پلاتفۆڕمی ئێكس نووسی بووی، ئەمڕۆ لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆدەبنەوە، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دۆسێیە گرنگە هاوبەشەكان، هاوكاریی دوولایەنە و راوێژكردن لەبارەی پرسە ناوچەییەكان و ئەو هەوڵانەی كە ئامانجیان چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو