جێگرەوەیەك بۆ گەرووی هورمز . . هێڵی بۆریی كەركووك - بانیاس چی بە عیراق دەبەخشێت؟ دوای داخستنی گەرووی هورمز، وڵاتانی كەنداو لە نێویاندا عیراق، توشی قەیرانێكی گەورە بوون، بۆیە ئەو وڵاتانە ناچار بوون بەدوای رێگەی جێگرەوە بگەڕێن بۆ هەناردەی نەوتەكەیان بۆ بازاڕەكانی جیهان. لەو چوارچێوەیەدا عیراق دەیەوێت پشت بە بۆری نەوتی كەركووك-بانیاس ببەستێن. لەو رێگەوە عیراق دەتوانێت لە رێگەی سوریاوە نەوتەكەی بۆ بازاڕەكانی جیهان هەناردە بكات.