سیستەمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت كارا كراوە

کوردستان 10:07 AM - 2026/07/09

لە كاتێكدا هێشتا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە خەرج نەكراوە، بەڵام  وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سیستەمی پەیڕۆڵی بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت كارا كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی مۆڵەتی هەفتەیەك بۆ 10 رۆژی داوە بە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان بۆ ئەوەی لیستەكانیان بەپێی سیستەمەكە ئامادە بكەن و رەوانەی بكەن. 
سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێم و ناردنی پارە لە بەغدادەوە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە گەلی كوردستانی راگەیاندووە، هەرێمی كوردستان بڕی زیاتر لە 60 ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی ئامادەكردووە تا ڕەوانەی بەغدادی بكات، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ رەزامەندی پیشان نەداوە لەسەر كەمكردنەوەی ئەو 120ملیار دینارەی كە مانگانە وەك داهاتی نانەوتی لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت. ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، ئەگەر بەغداد بۆ ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی رابردوو بڕی 120ملیار دینار لە مووچەی هەرێم ببڕێت، ئەوا كورتهێنانێكی دارایی گەورە دروست دەبێت، ئەمەش ڕاستەوخۆ كێشە و ئاستەنگی جدی بۆ پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران دروست دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو