ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت

کوردستان 01:37 PM - 2026/07/09


بڕیارە ئەمڕۆ، خوێندكارانی پۆلی 12 لە هەرێمی كوردستان ئەنجامی كۆتایی خولی یەكەمی تاقیكردنەوە گشتییەكان وەربگرنەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، خوێندكارانی پۆلی 12 دوایین تاقیكردنەوەی خولی یەكەمیان ئەنجامدا، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان بداتەوە بە خوێندكاران و لینكی وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان كارا بكات. چاوەڕوان دەكرێت، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لینكەكە لەدوای سەعات شەشی ئێوارەوە كارا بكرێت و خوێندكاران دەتوانن لەرێگەی یوزەرنەیم و پاسوۆردی خۆیانەوە نمرەكانیان وەربگرنەوە. هاوكات وەزارەتی پەروەردە هاوشێوەی ساڵی رابردوو، هیچ رێوڕەسمێك ئەنجام نادات و خوێندكارە یەكەمەكان راناگەیەنێت.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە 117 هەزار و 142  خوێندكار لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان بەشداری تاقیكردنەوەكانیان كردووە. 19 هەزار و 403 مامۆستا و فەرمانبەر وەك دەستەی كارگێڕی هۆڵەكان دانرابوون، كە پێكهاتوون لە 12 هەزار و 18 چاودێر، دوو هەزار و سێ‌ بەڕێوەبەری هۆڵ، دوو هەزار و سێ‌  یاریدەدەری بەڕێوەبەر،هەزار و 376 سەرپەرشتیار و دوو هەزار و سێ‌ كارمەندی خزمەتگوزار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو