قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات بەبۆنەی وەرگرتنی مەدالیای رێزلێنانی ئەستێرەی ئیتاڵیا بە پلەی سوارچاکی خاچی مەزن و دەڵێت، برای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی سەرکردەیەکی نێودەوڵەتی و خاوەن دیدگایە.
قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، بەندە و هەموو ئەوانەی لە نزیکەوە دەیناسین، شاهیدی بۆ دەدەین کە هەمیشە هەوڵ دەدات کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکات. ئەم شێوازە سیاسەتکردنەی بەڕێزیان بۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە کە پڕە لە ململانێ و ناکۆکیی تووند و ناپێویست، زۆر گرنگ و پێویستە.
پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی مەدالیای رێزلێنانی ئەستێرەی ئیتاڵیا بە پلەی سوارچاکی خاچی مەزن.