ئاهەنگەكانی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریكا ئاژاوە و تاڵانكردنی فرۆشگاكانی لێكەوتەوە

عیراق 02:18 PM - 2026/07/06

ئاهەنگەكانی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریكا  لە سەرانسەری باشووری كالیفۆرنیادا ئاژاوەگێڕانە بوون، كاتێك جەماوەرێكی زۆر هێرشیان كردە سەر نمایشكارانی  یارییە ئاگرینەكان و ناوچەكەش تاڵانی فرۆشگاكان و ئاگركەوتنەوەكانی بەخۆیەوە بینی.

نیوپۆرت بیچ خراپترین ئاژاوەی بەخۆیەوە بینی، كاتێك ئاهەنگگێڕانی رۆژی سەربەخۆیی روویان لە ناوچەی ئۆرنج كرد، ئەمەش بووە هۆی قەرەباڵغی هاتوچۆ و دەستوەردانی پۆلیسی لێكەوتەوە لەكاتێكدا نائارامییەكان لە نزیك دەرچەی دەریاكە پەرەی سەندو فرۆشگاكان تاڵان كران، گرتە ڤیدیۆییەكانی شوێنی رووداوەكە دەریدەخەن دوكانی خواردن كراوەتە ئامانج، كاڵاكان لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەكاندا بڵاوبوونەتەوە، لە ناوچەكانی  تری باشووری كالیفۆرنیا، ئاهەنگەكان مەترسیدار بوون، چونكە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە شەڕیان لەگەڵ چەندین ئاگركەوتنەوەدا كرد و نمایشێكی یارییە ئاگرینەكان بە برینداربوونی چەند كەسێك كۆتایی هات.

لە شاری چینۆ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا چەند كەسێك بریندار بوون، بەهۆی ئەوەی یارییە ئاگرینەكان زۆر نزم بۆ سەر زەوی تەقینەوە، لەكاتێكدا جەماوەرێكی زۆر لەسەر شەقامێك كۆبوونەوە بۆ بینینی ئاهەنگەكان. لە سەرانسەری لۆس ئەنجلۆسیش، ئاگركوژێنەوەكان وەڵامی چەندین ئاگركەوتنەوەیان دایەوە.هەروەها زیاتر لە 60 ئاگركوژێنەوە بەشداربوون لە كوژاندنەوەی ئاگرێك كە لەناو بینایەكی بازرگانیدا كەوتەوە.

دوای ماوەیەكی كەم لەو رووداوە ئاگرێكی تر كەوتەوە، كە چەندین دار لەناو گەڕەكێكی نیشتەجێبووندا ئاگریان گرت،ئاگرەكە هەڕەشەی لە ماڵە نزیكەكان كرد و دوو ئۆتۆمبێلیشی گرتەوە. هۆكاری ئاگركەوتنەوەكان هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە و دەسەڵاتدارانیش یارییە ئاگرینەكانیان وەك هۆكارێكی ئەگەری رەت نەكردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو