هەڵكشانی لەسەرخۆو بەردەوامی نرخی بەنزین لەهەرێمی كوردستان كاریگەری تەواوی لەسەر بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان داناوە، بەڵام لەلایەكی ترەوە كوالیتی باشی بەنزین لەسلێمانی بەپشتیوانی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت بەشێك لەنیگەرانیەكانی كەمكردووەتەوە.