وەزارەتی دارایی هەرێم سیستمی پەیڕۆڵی بۆ داخڵكردنی مووچەی مووچەخۆران كارا كرد

کوردستان 02:20 PM - 2026/07/05

 سیستمی پەیڕۆڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كارا كرا ،بۆ ئەوەی یەكە ژمێریارییەكان دەست بە داخڵكردنی مووچەی مووچەخۆران بكەن.

یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی لەبارەی كاتی كارابوونی سیستمەكە و ڕێنماییەكانەوە ڕاگەیاند،  سەعات 11 و 45 دەقیقەی ئەمڕۆ سیستمەكە كارا كرا و ئەو فەرمانبەرانی یەكە ژمێریارییەكان كە  لە دەوامی رەسمیدان دەتوانن دەست بە داخڵكردنی ناو و بڕی مووچەی مووچەخۆران بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، تا ئێستا مووچەی مانگی حوزەیران لەلایەن بەغدادەوە ڕەوانە نەكراوە و نزیكەی 40 رۆژ بەسەر وەرگرتنی مووچەی مانگی ئایار تێپەڕیوەو لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقیش  هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی داهاتی نانەوتی و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەكراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانیش لەراگەیێندراوێكدا رەتیكردەوە وەفدی هەرێمی كوردستان لە بەغدا داوای دواخستنی ناردنی مووچەی مانگی شەشی كردبێت، ئاماژەی بەوەش كردوە هەمیشە داهاتی نێوخۆ تاوەكو كۆتایی مانگ كۆنابێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو