ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستان ئەنجامدرا.
پاڵپشت بە ماددەی نۆزدەیەم لە پەیرەوی ناوخۆ، کە پەسەندکراوی کۆنگرەی شەشەمی کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستانە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆمەڵەکە ئەنجامدرا، بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی هەریەک لە پ.د. دانا ئەحمەد مستەفا بە سەرۆکی کۆمەڵە، پ.ی.د. بەختیار عوبەید شەریف بە جێگری سەرۆکی، پ.ی.د. ڕێزان سەعید حمەشەریف بە بڕیاردەری کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستان هەڵبژێردران .