لە دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەیەكی نوێی گەشتیاری بە ناوی لەنگەری خەیاڵ بە ڕەسمی كراوەتەوە، ئەم پڕۆژەیە دووەمین پڕۆژەی گەشتیارییە كە لەسەر ئاوی دەریاچەی دووكان بونیادنراوە و ئێستا بە ڕووی هاوڵاتیان و گەشتیاراندا كراوەتەوە.