لیژنەكانی تەندروستیی گەرمیان لەچاودێریكردنی بازاڕی كەلار بەردەوامن

کوردستان 02:57 PM - 2026/07/02

 لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان بەردەوامن لەچاودێریكردنی بازاڕی كەلار، بۆ ئەوەی رێگری لەو دوكاندارانە بكەن كە خواردن و خواردنەكان لەدەرەوەی دوكان و لەبەر تیشكی خۆر دادەنێن بەتایبەت لەم كاتەدا كە پلەكانی گەرما بەرزن.
حەسەن محەمەد، سەرۆكی لیژنەكانی بەرێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان بە گەلی كوردستانی راگەیاند، لیژنەكانیان توانیویانە دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە تام و مەوادی بەسەرچووی نێرگەلەدا بگرن كە خاوەن دوكانێك داینابوو بیفرۆشیت. ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما ئێستا رێكاری نوێیان گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو