هەناردەكردنی سەوزەو میوەی هەرێمی كوردستان بۆ شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق دەستپێدەكاتەوە بڕیاری قەدەغەی هەناردەكردنی سەوزەو میوە لە كوردستانەوە بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، هەڵوەشایەوە، بڕیاری دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی درا، بەوەش دەرفەتی زیاتر بۆ جوتیاران دەڕەخسێت تاوەكو بەرهەمەكانیان ساغبكەنەوە، سەرۆكی لیژنەی سەندیكای كشتوكاڵی عەلوەی سلێمانیش دڵنیایی دەدات ، هەناردەكردنی بەرهەمی كوردستان، كاریگەری لەسەر نرخ بڕی پێویست لە ناوخۆدا دروست ناكات.