هۆڵی كوردستانی نوێ كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی بۆ دوو كتێب كرد

کوردستان 03:41 PM - 2026/06/20

بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەدیبان و نووسەران، لە هۆڵی كوردستانی نوێ، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی بۆ دوو كتێب كرد بەناوەكانی، بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی گەلی كورد لە دیدگای گۆڤاری رزگاری 20 ی نیسانی 1969 - 27 ی مارسی 1970 و بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی گەلی كورد لە دیدی گۆڤاری پێشەنگدا 1982 -1991 ).

كۆڕەكە بۆ مامۆستای زانكۆ دكتۆر ئەحمەد حەمەئەمین رێكخرابوو، سەرەتا لە لایەن دكتۆر ژیلوان یار ئەحمەدەوە خوێندنەوە بۆ ناوەڕۆكی هەردوو بەرهەمەكە كرا، پاشان نووسەر بە وردی ئامانج و هۆكاری نوسین و بنكۆڵكاریی و دەستنیشانكردنی هەردوو گۆڤارەكەی روونكردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو