مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ساڵیادی شەهیدكردنی چوار ئەفسەرەكەی كۆماری كوردستانی كردەوە.
لە 19ی حوزەیرانی ساڵی 1947 چوار ئەفسەری حكومەتی پاشایەتی عیراق كە خەڵكی باشوری كوردستان بوون، بەتۆمەتی بەشدارییان لە دامەزراندنی كۆماری كوردستان لەسێدارەدران.