ترەمپ بۆ ماكرۆن:رووبەرووی سەپاندنی باجی 100% دەبیتەوە

عیراق 01:54 PM - 2026/06/15

ترەمپ بۆ ماكرۆن:رووبەرووی سەپاندنی باجی 100%  دەبیتەوە لە هەڵكشانێكی نوێی نێوان واشنتۆن و پاریسدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی باجی 100% لەسەر هەموو جۆرەكانی شەرابی فەرەنسی دەكات.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست، ترەمپ رایگەیاند، داوای لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كردووە باج لەسەر كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیا هەڵبوەشێنێتەوە، هۆشداریشیدا لەوەی فەرەنسا ڕووبەڕووی باجی وێرانكەر دەبێتەوە لە بازاڕی ئەمریكا ئەگەر پابەند نەبێت.

ترەمپ ڕوونیشیكردەوە، داوای لە ماكرۆن كردووە  باج بەسەر كۆمپانیا ئەمریكییەكاندا نەسەپێنێت، ئەگەر بیسەپێنن، هیچ بژاردەیەكی تری نییە جگە لە سەپاندنی باجێكی 100% لەسەر هەموو شەمپانیا و هەموو ئەو شەرابانەی لە فەرەنسا بەرهەمدەهێنرێن. 

ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ كۆبوونەوەكانی لوتكەی گروپی حەوت بگاتە شاری ئێڤیان لێس بەینزی فەرەنسا، لە كاتێكدا سەركردەكانی جیهان تادێت وریاترن لە ئەمریكا.

هەروەها زۆرێك لە شارەزایان ئاماژەیان بەوە كردووە كە ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكانی گروپی حەوت راستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر هەنگاوە ناڕێكەكانی ترەمپ لەسەر شانۆی جیهان هەبووە، كە بووە هۆی گێژاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بازرگانی و دیپلۆماسی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو