ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2026، ماوەی قەدەغەكردنی ڕاوەماسی لە هەرێمی كوردستان كۆتاییهات و ئێستا دەتوانرێت ماسی ڕاوبكرێت.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایگەیاندبوو، ڕاوەماسی بەپێی یاسا و ڕێساكان دەبێت و ڕاوچییەكان بۆیان نییە بە ژەهر و بۆمب، یاخود هەر شێوازێكی دیكەی ڕاوكردن ماسی ڕاوبكەن كە زیان بە سامانی ماسی و گەراكانیان بگەیەنێت.