نرخی زێڕ بەرزبووەوە و نەوت دابەزی

کوردستان 08:58 AM - 2026/06/15

 بەهۆی راگەیاندنی رێككەوتنی نێوان ئەمریكا و ئێران ، لەگەڵ كرانەوەی بازارەجیهانییەكان ،نرخی یەك ئۆنسە زێڕ زیاتر لە 100 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك بەرزبووەوە و نرخی نەوتیش دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد.

 لەگەڵ كرانەوەی بازارەجیهانییەكان،نرخی یەك ئۆنسە زێڕ  لە نزیكەی چوار هەزار و 330 دۆلار  مامەڵەی پێوەكرا، لەبازارەكانی هەرێمی كوردستانیش نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 948 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت و پێشبینیەكانیش بەو ئاراستەیان كە نرخەكە زیاتر بەرزببێتەوە.

ئەم بەرزبونەوەیە  هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكانی نەوت بە رێژەی 4٪ و دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكی.نرخی نەوتی خاوی برێنت 3 گەیشتە 83.75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك. هەروەها نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكا گەیشتە 80.87 دۆلار.

ئەم دابەزینە خێرایەی نرخەكان دوای ئەوە هات كە دۆناڵد ترەمپ و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایانگەیاند گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی سەرەتایی.

سەرۆكوەزیرانی پاكستان وەك نێوەندگیر ئاشكرای كرد كە رۆژی هەینی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە سویسرا ئیمزا دەكرێت. ترەمپ  تەئكیدی كردەوە كە گەرووی هورمز بەبێ باج دەكرێتەوە و گەمارۆی هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران كۆتایی دێت. .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو