ئەو سوودانەی ئێران لە رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا دەستی دەكەوێت

عیراق 01:34 PM - 2026/06/15

لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیارە ئەمریكا و ئێران رێككەوتنێكی مێژووی و گرنگ ئیمزا بكەن ،  كە دەكرێت ئەم رێككەوتنە گۆڕانكارییەكی گرنگ لە هاوكێشەی سیاسی و ئابووریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بكات،

-هەڵگرتنی سزاكان: لەگەڵ ئیمزاكردنی رێككەوتنی نێوان تاران وواشنتۆن ،بەشێك یان زۆربەی سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا هەڵدەگیرێن و لادەبرێن.

-فرۆشتنی نەوت:  ئێران دەتوانێت لەمەودوا بە ئازادانە ، نەوت و گاز لە بازاڕی جیهان بەرێژەیەكی زیاتر بفرۆشێت.

- گەڕانەوەی پارەكان:بەپێی رێككەوتنەكە دەبێت بەشێك لە پارە بلۆككراوەكانی ئێران بگەڕێندرێتەوە بۆ تاران ، كە ئەمەش دەبێتە هۆی بوژنەوەی وڵاتەكە.

-وەبەرهێنانی بیانی: دەتوانرێت وەبەرهێنانی بیانی بهێندرێتە ناوخۆی ئیران.

- بەرزبونەوەی بەهای تمەن:باشتر بوونی دۆخی دراو و كەمبوونەوەی فشار لەسەر تمەنی ئێران، كە ئەمەش وادەكات بەهای تمەن بەرزببێتەوە.

- كەمبوونەوەی پێكدادان : بەهۆی ئەوەی یەكێك لە مەرجەكانی رێككەوتنەكە راگرتن و كۆتایهێنان بە شەڕە بۆیە مەترسیی پێكدادانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا كەمدەبنەوە و لێپرسراوانی ئێران و خەڵكی ئێرانیش دەتوانن بە سەلامەتی و بێ‌ ترس و دودڵی ژیان بكەن.

-پێگەی دیبلۆماسی :پێگەی دیپلۆماسیی ئێران لە ناوچەكە بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو دەنێت و وادەكات وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و تەواوی جیهان بە گرنگییەوە سەیری ئێران بكەن و لێی بڕوانن.



 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو