باخچەكانی سلێمانی 20 تۆن داری بەخشیە بەشی دارتاشی خوێندنگەكان زیاتر لە 20 تۆن دار بۆ خوێندنگا پیشەییەكان تایبەت بۆ بەشی دارتاشی دابینكرا، تا زیاتر خزمەتی خوێندكارانی پیشەیی بكرێت، لەوبارەیەوە، بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی ڕایگەیاند، ساڵانە بەشێك لەدارەكان وشك دەبن یان دەشكێندرێنەوە بۆ ئەم ساڵ پێمان باشبوو ئەو دارانە ببەخشین بە خوێندنگا پیشەییەكان تا سودی لێ وەربگرن.
هاوكات لای خۆشیەوە بەناز عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، ئەوان بەهەموو جۆرێك پاڵپشتی لەو پڕۆژەیەی بەڕێوەبەرایەتی باخچەكان دەكەن دڵنیان لەوەی كە سودی تەواوی دەبێت بۆ خوێندكاران.