رۆژی 14ی حوزەیرانی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی خوێن بەخشین لە تەواوی جیهاندا دادەنرێت و ساڵانە لەم رۆژەدا كە لە لایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە دیاریكراوە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هاووڵاتییان روو لە ناوەندەكانی خوێن بەخشین دەكەن و خوێن دەبەخشن بەو كەسانەی كە پێویستیان بە خوێن هەیە، ئەم هەنگاوەش بۆ رزگاركردنی تەواوی ئەو نەخۆشانەیە كە پێویستیان بە خوێن هەیە، ئەمساڵیش لە بانكی خوێنی سلێمانی وەك هەموو ساڵێكی تر هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان هەڵمەتێكی خوێن بەخشینیان ئەنجامدا و لە ریزی پێشەوەی ئەو كەسانەبوون كە خوێنیان دەبەخشی.