برای بەڕێزم مامۆستا سڵاحەدین بەهادین- ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (حسێن محەمەد بەهائەدین) برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی