هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لەبەڕێز (ڕێژەن جەمیل) سەرۆکی کۆمەڵەی جیۆلۆجی کوردستان و دەستەی باڵای کۆمەڵەکەو ڕایگەیاند یەکێتی پشتیوانێکی گەورەی خەباتی مەدەنی ڕێکخراوو کۆمەڵەکانە.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، هەوڵ و کاری کۆمەڵەی جیۆلۆجی بەپێزانینەوە هەڵسەنگاندو هیوای خواست وەک هەمیشە لەجێبەجێکردنی بەرنامەو هەنگاوەکانیان لەپێشکەوتن و سەرکەوتندابن.
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جەختی کردەوە کەیەکێتی، پشتیوانی لەسەربەخۆیی کارو بڕیاری سەندیکاو کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)