بەڕێز/ مامۆستا سهڵاحهدین محەمەد بههائهدین، ئەمینداری گشتیی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان
هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا حسێنی برای بەڕێزتان، دڵگران و غەمباری کردین.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین، گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان