ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەڵێت: كێشەكە تەنها لە هەولێر نییە، بەڵكو لە پارێزگاكانی تری عیراقیش كێشەی بەنزین دروست بووە، ئەوەش بەهۆی كارنەكردنی كۆمپانیاكانی نەوتەوە بووە بەهۆی شەڕەوە. سەبارەت بە كەمبوونەوەی كارەباش، پارێزگاری هەولێر كەمبوونەوەی كارەبای پەیوست كرد بە نەبوونی سوتەمەنی پێوست لە وێستگەكانی كارەبا.