بە سەرپەرشتی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانی زانكۆكە، هەفتەبازاڕێكی تایبەتی بۆ نمایشكردن و فرۆشتنی بەرهەمە ناوخۆییەكانی خوێندكاران و دەرچووان لە شاری سلێمانی رێكخست.
ئامانجی سەرەكی لەم چالاكییە و رێكخستنی ئەم هەفتەبازاڕە، گرنگیدانی زیاترە بە بازاڕكردن و ناساندنی بەرهەمە خۆماڵییەكانی خوێندكاران و دەرچووانی زانكۆ، لەپێناو پاڵپشتیكردنی تواناكانیان و رەخساندنی دەرفەتی كار بۆیان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا.