لە ڕانیە ژمارەیەك مامۆستای گرێبەست كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە، ژمارەیەك لە مامۆستایانی گرێبەست كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، داوایان دەكرد مووچەكانیان دوانەخرێت.
مامۆستایانی گرێبەست لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی كرد، مووچەكانیان دوانەخرێت، هاوكات لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی تر، مووچەی ئەوانیش دابەش بكرێت. هەروەها دووپاتیان كردەوە، پێویستە بارودۆخی كاری مامۆستایانی گرێبەست چارەسەر بكرێت و لە سیستمی گرێبەستەوە بگوازرێنەوە بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی.