رووداوێكی هاتووچۆ لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود گیان لەدەستدانی لێكەوتەوە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەشاری سلێمانی شۆفێرێك گیانی لەدەستدا كەكچە رۆژنامەنووسێكە.
بەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لەجۆری (میتسۆبیشی لانسەر) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەژێر پردی دەباشان كۆنترۆڵی لەدەستدا، دوای وەرگەڕانی، ئۆتۆمبێلەكە خۆی كێشا بەیەكێك لەپایەكانی پردەكەدا و لەئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەكان ئەو شۆفێرەی گیانی لەدەستداوە ناوی لاناز مەسعوودە، كچی كوردۆی شاعیرە و پێشكەشكاری چەند دەزگایەكی میدیایی بووە.