چەند ڕۆژێكە لە هەرێمی كوردستان كارەبای نیشتمانیی كەمی كردووە، ئەوەش ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێكەوتووەتەوە، وەزارەتی كارەبا هۆكارەكەی بۆ گرفتی تەكنیكی و چاككردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكان دەگەڕێنێتەوە.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكاتەوە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی و چاككردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەندێك گەڕەك و ناوچەكانی دەوروبەر بۆ ماوەیەكی كەم دووچاری پچڕانی كاتی كارەبا بوونەتەوە.
وەزارەتی كارەبا دەشڵێت، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی وێستگە غازییەكان لە هەوڵی چارەسەری كێشەكەدان بۆ ئەوەی كارەبا ئاسایی بێتەوە.