سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، حكومەتی عیراق ئەمساڵ ناتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەبكاتو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی بنێرێت.
سروە محەمەد، لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان، هۆكاری ئامادەنەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ درەنگ پێكهێنانی حكومەتو دەڵێت، ئێستا پڕۆژەیاسای بودجە یەكێكە لەو خاڵە گرنگانەی كە باس و خواسێكی زۆری لەبارەوە دەكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیشەوە دڵنیایی دەدات و دەڵێت گرەتی كراوە و كێشەی نییە.
ئاماژە بەوەشدەكات، فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕۆڵی گرنگی بینیووە لەسەرجەم ئەو كۆبوونەوە گرنگانەی ئەنجامدراون، نابێت ڕۆڵی سەرۆك بافڵ و سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش لە بیربكرێت كە بەبەردەوام لە شاری بەغداد ئامادەن و كێشەكان بەگفتوگۆ چارەسەر دەكەن.