لە دهۆك ئاگر لە چوار كەپری كافتریایەكی گەشتیاری كەوتەوە

کوردستان 11:14 AM - 2026/06/06

 ئاگر لە چوار كەپری كافتریایەكی چیای زاوا لە دهۆك كەوتەوە. بەرگریی شارستانیی دهۆك ڕایگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی كوڵاندنی پاقلە بووە و ئاگر گەیشتووەتە وایەرەكانی كارەبا، بەڵام كۆنترۆڵكراوە.

ڕووداوەكە سەعات 10 و 20 دەقەی  شەوی هەینی 05-06-2026، لە شوێنێكی گەشتیاریی چیای زاوای دهۆك كەوتوەتەوە، بەرگریی شارستانیی دهۆك ڕایگەیاندووە نزیكەی چوار كەپر سووتاون.

ئاگرەكە بەهۆی كوڵاندنی پاقلەوە بووە لە كافتریاكە و ئاگرەكەی گەیشتووەتە ستوون و وایەرەكانی كارەبا.

بەوتەی بەرگریی شارستانی دهۆك، تیمەكانیان بە سەركەوتوویی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووە و هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لانیكەم 205 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە سنووری پارێزگای دهۆك روویانداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو