بەڕێوەبەری بازرگانیی: هەوڵەكان بۆ زیادكردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم بەردەوامە

کوردستان 08:32 PM - 2026/06/05

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەوڵەكان بۆ زیادكردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بەردەوامن، دەشڵێت نوێنەری حكومەت و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەو بابەتە لەسەر هێڵن.
نەوزاد شێخ كامیل، وتیشی، ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن و 300 هەزار دۆنم زەوی لە هەرێمی كوردستان بەگەنم داچێنراوە و بارانێكی باش باریوە، بۆیە بەرهەمی گەنم زۆر زیاتر دەبێت لە ساڵی ڕابردوو، ئەمەش هۆكارە بۆئەوەی داوای زیادكردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بكەین.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان باس لەوەشدەكات، لە چەند ڕۆژی داهاتوو وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ ئەو بابەتە سەردانی بەغداد دەكات و لە پاش ئەم هەوڵانە، دەرگای سایلۆكان بۆ وەرگرتنی گەنم دەكرێتەوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو