دووەمین كۆڕبەندی ئابووری دێلفی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت هەردی

کوردستان 03:02 PM - 2026/06/05

بڕیارە سبەی شەممە بە بەشداری دەیان لێپرسراوی باڵای حكومیی و سیاسەتمەدارو بازرگانی گەورەی كوردستان و عیراق و وڵاتانی ئاسیاو ئەوروپا، بە چاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووەمین كۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی دێلفی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
لەوبارەیەوە سیمیۆن سۆمۆكۆس، دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری دیداری دیڵفی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لە گرنگی و دەرەنجامەكانی دیداری دێلفی كرد لە سلێمانیی و ئەو وڵاتانەی دیدارەكەی تێدا بەڕێوەدەچێت.
لای خۆشیەوە، سەفین غەفور راوێژكاری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی، ئەنجامدانی كۆڕبەندی دێلفی لەسلێمانی واتای باوەڕو متمانەی وڵاتانی جیهانە بەبوونی كوردستان وەك ناوەندێكی گرنگ لەسیاسەتی نێودەوڵەتیدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو