لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا لە شاری سلێمانی چەند چالاكییەك بەڕێووەچوون كە خۆی لە پاككردنەوەی چیای گۆیژە و نەمام ناشتن و بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بە ژینگە پارێزان. دەبینییەوە.
لە رۆژی جیهانی ژینگەدا فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە هاوكاری جێگری پارێزگاری سلێمانی و ڕێكخراوەكان، هەڵمەتێكیان بۆ پاككرنەوەی چیای گۆیژە و نەمام ناشتن دەستپێكرد و دواتریش خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژینگە پارێزان.
لێپرسراوانیش داوایەك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكەن و دەڵێن جگە لەجوانتركردن و خزمەتكردن و سەوزكردنی شاری سلێمانی، داوادەكەن گەشتیاران لە كاتی سەردانیكردنیان بۆ چیای گۆیژە و ئەزمەڕ، ئاگر نەكەنەوە بۆ ئەوەی ڕوداووی نەخوازرا و ڕوو نەدەدات بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا