داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر سێ ملیار دینارە

کوردستان 01:51 PM - 2026/06/05

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە كە زیاتر لە سێ ملیار دینارە.

ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردەوە، داهاتی یەك هەفتە لە رۆژی(30ـی5ـی2026 بۆ 5ـی6ـی2026) داهاتی نانەوتی، لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، سێ ملیار و 677 ملیۆن و 636 هەزار دینار بووە.

ئاشكراشیكرد، لەو داهاتە لە  95%ی بەشێوەی نەختینەیە و 5%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهات كەمی كردووە.

هەر بەپێی داتاكانی شەفافیەت، داهاتی مانگی رابردوو، 32 ملیار و 401 ملیۆن دینار بووە.

پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، رۆژی 15ی12ی2022 ، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی. ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو