جۆزێف عەون: رێككەوتنی واشنتن دوا دەرفەتە بۆ ئاگربەست

عیراق 08:43 PM - 2026/06/04

جۆزیف عەون، سەرۆكی لوبنان، ڕایگەیاند، ئەو ڕێككەوتنەی لە واشنتۆن ڕاگەیەندرا دوا دەرفەتە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست، دەشڵێت، ئەگەر لایەنەكان ڕازیبن، ئاگربەست لە 24 سەعاتدا جێبەجێ دەكرێت.

جۆزیف عەون لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دانوستانەكانی رۆژی چوارشەممەی واشنتۆن زۆر قورس بوون، دوای نێوەندگیری ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دەستیان بە دانوستان كردووەتەوە. 

عەون ئاشكراشیكرد، لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان بۆ مسۆگەركردنی ئاگربەست و هەمووان چاوەڕێی وەڵامی لایەنە پەیوەندیدارەكان و گەرەنتییە پێویستەكان بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتنەكەن.

عەون وتیشی، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی كۆتایی لە هەموو لایەنەكان، جێبەجێكردنی ئاگربەستەكە دەكرێت لە ماوەی 24 سەعاتدا دەستپێبكات. جۆزیف عەون، تەئكیدی لەوەشكردەوە، ئەو ڕێككەوتنەی رۆژی پێنجشەممە بەدەستهاتووە، جیاوازە لە ڕێككەوتنی 27ـی تشرینی دووەمی 2024، چونكە ڕێككەوتنێكی بەردەوام دەبێت و ڕۆڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا یەكلاكەرەوەیە لە دڵنیاكردنەوەی جێبەجێكردنیدا.
 عەون باسی لەوەشكرد، ڕێككەوتن دوا دەرفەتە بۆ گەیشتن بە چارەسەر و هۆشداری دا لە ئەگەری پابەندنەبوونی هەر لایەك، دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵبگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو