عەلی زەیدی: کۆمپانیا نەوتییەکان لەهەرێمی كوردستان دەست بە کار بکەنەوە

کوردستان 08:29 PM - 2026/06/03


ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عیراق پێشوازی لەوەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان کرد کە لەهەرێمی کورستان کار دەکەن. زەیدی بڕیاریدا لە سبەینێەوە کۆمپانیا نەوتییەکان دەست بە کار بکەنەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، عەلی زەیدی بڕیاریداوە داواکاریی کۆمپانیا نەوتییەکان پەیوەست بە پاراستنیان بە تەواوی جێبەجێ بکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆکوەزیران باسی لەو زیانە ئابوورییانە کردووە کە بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەی نەوت لە گەرووی هوورمزەوە بەر عیراق کەوتووە و داوایکردووە، کێشەکان چارەسەربکرێن بۆ ئەوەی بەرهەم زیادبکرێت و قەرەبووی ئەو زیانانە بکرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو