مانگی رابردوو نزیکەی 40 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عیراق تۆمارکراون

عیراق 05:41 PM - 2026/05/19

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی نیسانی ڕابردوو بڵاوکردەوە و بەپێی داتاکان، لە سەرتاسەری دادگاکانی عیراق بێجگە لە هەرێمی کوردستان 38 هەزار و 127 حاڵەتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە تۆمارکراون.

کۆی گشتیی گرێبەستە رەسمییەكان گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ٤٩٩ گرێبەست، بە گوێرەی دابەشبوونی جوگرافیی پارێزگاکان، بەغداد لە دادگای (کەرخ و ڕەسافە) ٧ هەزار و ٩٣٤ گرێبەست تۆمار کراوە کە پلەی یەکەمە لەسەر ئاستی عیراق، بە پلەی دووەم پارێزگای نەینەوا ٣هەزار و ١٤١ گرێبەست کراوە".

سەبارەت بە ئامارەکانی جیابوونەوە ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە  لە "پارێزگای بەغداد ٢ هەزار  ٦٦٥ حاڵەت و لە پارێزگای بەسڕە ٦١١ حاڵەت بووە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو