چاوەڕوان دەكرێت ترەمپ و زەیدی دۆسیەی گرووپە چەكدارەكان تاوتوێ بكەن

عیراق 03:48 PM - 2026/05/19

چاوەڕوان دەكرێت بەمزووانە دۆسیەی گرووپە چەكدارەكان لە عیراق تەوەرێكی گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی ئەمریكا بێت.

لێپرسراوێكی باڵای عیراقی كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە بە ماڵپەری عەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، چاوەڕوان دەكرێت عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن و باسی چەندین بابەتی هاوبەشی نێوان هەردوو ولات بكەن.

ئەو لێپرسراوە عیراقییە باسی لەوەكردووە، تۆم باراك نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا رۆڵی لە رێكخستنی ئەو بابەتانەدا هەیە كە لەو پەیوەندییەدا باس دەكرێن، وە دۆخی ئەمنی و كۆمپانیاكانی ئەمریكا و لایەنی ئابووری بابەتی سەرەكی گفتوگۆكانی زەیدی و ترەمپ دەبن.

ئاشكراشیكردووە، هەڵوێستی ئەمریكا زۆر توندە بەرامبەر ئەو گرووپە چەكدارانەی لە لیستی تیرۆردان و ژمارەیان شەش گرووپە، ئەوەش تەوەرێكی تری گفتوگۆی نێوان زەیدی و ترەمپ دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو