باخەوانان و ژینگەپارێزان لە هەر شوێنیك بن تەمەنی خۆیان دەبەخشن بە تەمەنی درەخت و گوڵەكانی پاك راگرتنی ئەو شوێنە، ئەوان ساڵانێكی درێژ، لەژێر تیشكی رۆژی هاوین و سەرما و سۆڵەی زستاندا، بە بێدەنگی كار دەكەن بۆ ئەوەی وڵات بە سەوزایی و پاكی بمێنێتەوە، ئەم كارەی ئەمانیش هەمیشە شایەنی رێز پێزانینە.
بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی، لە رێوڕەسمێكی شایستەدا، رێزی لە ماندووبوونی كۆمەڵێك لە كارمەند، باخەوان و ژینگەپارێزانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە گرت كە گەیشتوونەتە تەمەنی خانەنیشینبوون. رێوڕەسمەكە تەنها ماڵئاوایی نەبوو، بەڵكو گوزارشت بوو لە بەرزنرخاندنی ئەو دەستانەی كە سیمایەكی جوانیان بە كۆڵان،
شەقام و باخچەكانی شارەكە بەخشیوە. لەبەرامبەردا ئەو خانە نشینانە چاوێكی پڕ لە متمانە و خۆشەویستییەوە تەئكیدیان كردەوە، كە "خانەنیشینبوون" تەنها لایەنی كارگێڕی كارەكەیان دەوەستێنێت، نەك عەشقەكەیان بۆ خاك.
ئەوان بەڵێنیان دووپاتكردەوە، لە دوای خانەنیشینبوونیان، وەك هاووڵاتییەكی دڵسۆز، بەردەوام دەبن لە پاكڕاگرتنی شارەكە و چاندنی سەوزایی لە هەر شوێنێك پێویست بێت.