وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماری كۆتایی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی 4 (نیسان)ی راگه‌یاند كه كۆی گشتی داهاتی ئه‌و مانگه، ملیارێك و 87 ملیۆن و 82 هه‌زار دۆلار بوه.
به‌پێی ئامارێكی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ)، وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆی گشتی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی نیسانی ڕاگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو گه‌یشتوه‌ته نۆ ملیۆن و 884 هه‌زار و 130 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه و داهاته‌كه‌شی زیاتر له ملیارێك و 87 ملیۆن و 82 هه‌زار دۆلار بوه.
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كۆی قه‌باره‌ی نه‌وتی خاو له مانگی 4 له به‌سره هه‌نارده كراوه چوار ملیۆن و 587 هه‌زار و 610 به‌رمیل بوه، هاوكات هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه كۆی گشتی 339 هه‌زار و 64 به‌رمیل بوه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چوار 957 هه‌زار و 456 به‌رمیل بوه.