لەهەندێك شوێن نرخی گۆشتی سوور بەهۆی بەرزبونەوەی خواست لەسەری نرخەكەی زیادیكردووە، بەڵام لە سلێمانی نرخەكەی جێگیرە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، هاوكارمان رێواس حەسەن چووەتە لای ئاسۆ عوسمان نوێنەری گۆشت فرۆشانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی و سەبارەت بە نرخی گۆشتی سور لێدوانی لێوەرگرتووە و ئەویش پێی راگەیاندووە، نرخی كیلۆیەك گۆشتی بەرخ بە 25هەزار دینارەو نرخی یەك كیلۆ گۆشتی گوێرەكەش بە 22 هەزار دینارە، نرخەكان وەك خۆیەتی و لەژێر چاودێری لیژنەكاندان.