ئەمڕۆ مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەكرێت، كە لەدوای 1ی تەمموزی 2024وە بەشێوەی گرێبەستو هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراون.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ 17ی ئایاری 2026 مووچەی مانگی نیسانی مامۆستانی گرێبەستی وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.
لە هەمان ڕۆژدا واتە هەر ئەمڕۆ،مووچەی مانگیش نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەكرێت، كە لەدوای 1ی تەمموزی 2024وە بەشێوەی گرێبەستو هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراون، كە شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.