وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە ئۆپراسیۆنێكدا كە 47 پارێزگای توركیای گرتەوە، دەستگیركردنی 324 گومانلێكراوی ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە راگەیەنداوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو ئۆپراسیۆنە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری ئاسایش، بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر،
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و داواكاری گشتی توركیا ئەنجامدراوە، بەپێی راگەیەندراوەكە، دەستگیركراوان بریتی بوون لە تۆمەتبارانی داواكراو، ئەوانەی پاڵپشتی داراییان پێشكەش بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش كردووە، هەروەها ئەوانەی چالاكیی پێشوویان لەناو ریزەكانی داعشدا سەلمێنراوە.
وەزارەتەكە دووپاتیكردەوە، ئۆپراسیۆنەكانیان دژی ئەندامان و گومانلێكراوانی گرووپە تیرۆرستییەكان بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت، بۆ سەلامەتی و یەكڕیزی و هاودەنگی گەل.