روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پرسیارێكی سیناریۆ بۆ دارێژراوی بەناو پەیامنێرێكی پارتی، لە سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە چەكە دزراوەكانی ئەو وڵاتە . لەگەڵ رێزماندا بۆ پیشەی پەیامنێری راستگۆ و رێزلێگیراو !
یەكەم: پرسیاری پەیامنێرەكەی پارتی زیاتر مخابەراتیو چەواشەكاری بوو لەوەی كە میدیایی بێت .
دووەم: ئەمریكا چاك دەزانێت چەكەكان لە رێی كام فڕۆكەخانەوە هێنراونەتە هەرێمی كوردستان و لە چ شارێك تەسلیمی چ لایەنێك كراون، بۆیە راست و دروستی ئەم بابەتە بە پرسیارێكی سیناریۆ بۆدارێژراو داناپۆشرێت .
سێیەم: ترەمپ وەڵامێكی دیپلوماسیانەی پرسیارەكەی دایەوەو نەی وت چەكەكان لە چ شوێنێكن! وتی لێكۆڵینەوە لەدیارنەمانی ئەو چەكانە دەكەینو جددین لەبەدواداچون بۆ بابەتەكە.
بەمەش پرسیارەكەی پەیامنێرەكەی پارتی چەندە نابەرپرسیارانەو جاسوسیانە بوو بەحسابی خۆیان بۆ چەواشەكردنی رایگشتی و لێدان لە شاری سلێمانی، بەهەمان ئەندازە وەڵامەكەی سەرۆكی ئەمریكا بەزیان بۆ حزبەكەی ئەو پەیامنێرە دەگەڕێتەوە، چونكە وتی لێكوڵینەوە لەدیارنەمانی ئەو چەكانە دەكەینەوە و ئەمەش ئەو پەندە پێشینەمان دەهێنێتە یاد كە دەڵێت، چاكی مەكە با خراپ نەبێت .
چوارەم: چەندە شەرمەزارییە كە میدیایەكی رەسمی لە گەورەترین وڵاتی جیهان و لەبەرچاوی هەموو جیهان بەو ئاستە نزم و دوور لەهەموو ئاكارێكی پیشەیی میدیایی و سیاسی، پەیامنێری خۆی وا پەروەردە بكات و پرسیاری نائەخلاقیانەی لەو شێوەیە لەسەرۆكی ئەو وڵاتە بكات .
پێنجەم: پارتی بەهۆی شكستە یەك لەدوای یەكەكانی لە عیراق و هەرێم و ناوچەكە، هیچی بەدەستەوە نەماوە جگە لە میدیای بێ مۆڕاڵەكانی نەبێت.
كە هەموو لایەك دەزانن، هیچ بەهایەكیان نەماوە، چونكە لەلایەن باڵە شكسخواردوەكەیان كە پاراستن سەرپەرشتی دەكات میدیاكارەكانیشیان دەوری جاسوس دەبینن و بە بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست مەرامیانە راستیەكان بشێوێن، ئەوەش روونە چەكە دزراوەكان كێ بردویەتی و لە كوێیە !