سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق سەردانی سلێمانی دەكات‌ و لەگەڵ سەرۆك بافڵ كۆدەبێتەوە

کوردستان 10:45 AM - 2026/05/02

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە  عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق سەردانی سلێمانی بكات‌ و لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ عەلی زەیدی  سەرۆك وەزیرانی راسپێدراوی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق. عەلی زەیدی لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، سەردانی سلێمانی دەكات‌و لەگەڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە.

شەوی 27ی نیسانی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدكردنی عەلی زەیدی، بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عیراقی راگەیاند، دواتر نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، عەلی زەیدی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، داواشی لە هەموو هێزە سیاسییەكان كرد پشتیوانی لێبكەن و لەگەڵیدا هەماهەنگ بن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو