فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) دەڵێت، هێزەكانیان رێگرییان لە 45 كەشتیی بازرگانی كردووەو ناچاریان كردوون بگەڕێنەوە بۆ بەندەرەكان لە گەرووی هورمز.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی (ئێكس) بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئەمریكا بەردەوامن لە چاودێریكردنی ئاوە نێودەوڵەتییەكان بۆ جێبەجێكردنی گەمارۆ دەریاییەكەی سەر تاران.
بەپێی زانیارییەكانی سێنتكۆم، تا ئێستا 45 كەشتیی بازرگانی فەرمانیان پێكراوە بگەڕێنەوە بۆ بەندەرەكان تا دڵنیایی بدرێ لەوەی پابەندی گەمارۆكەن.
سێنتكۆم گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەگەڵ راگەیەندراوەكە بڵاوكردوەتەوەو تێیدا دیمەنی فڕینی هێلیكۆپتەرەكانیان لەسەر كەشتییە فرۆكەهەڵگرەكانی ئەمریكا بۆ ئاگاداركردنەوەی ئەو كەشتییانەی دەیانەوێ لە گەرووی هورمز دەربچن، بڵاوكردەوە.
گەمارۆی دەریایی ئەمریكا لەسەر بەندەرەكانی ئێران لە 13ی نیسان دەستیپێكرد و واشنتۆن رایگەیاند، تا دەگەنە رێككەوتن لەگەڵ ئێران، گەمارۆكە بەردەوام دەبێت.