جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا کۆبووەوە

کوردستان 12:14 PM - 2026/04/27

 
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٤/٢٧ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنیيەکانی ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش و دۆسیەی چاکسازی و ‏یەکخستنەوەی پێشمەرگە، تاوتوێ کران.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا کرایەوە، هەروەها تیشکخرایە سەر دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەری و لێکەوتەکانی ئەو شەڕەی کە ماوەیەکە ناوچەکەی گرتۆتەوە، تیایدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی و بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە، لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری و دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە.

کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی دوا هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتووگۆکان بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو